X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

عەلی زەیدی: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تەنیا شەڕی حکومەت نییە، بەڵکو شەڕی هەموو نیشتیمانە

کوردستان

2026-07-04     1677ژمارەی خوێندراو

عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە نوێترین پەیامێکدا بەزمانی کوردی لە ئێكس نوسیویەتی، حکومەتەکەمان بە ئیرادەیەکی نەگۆڕەوە بەردەوامە، لە ڕاونانی گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەی مافەکانی دەوڵەت و چەسپاندنی دەوڵەتی دامەزراوە و دادپەروەری، هەرچەند ئاستەنگی و فشارەکان گەورە بن لەم ڕێبازە پاشەکشە ناکات.

ئاماژە بەوەشدەکات، سوپاس و پێزانینی قووڵمان ئاڕاستەی گەلی عێراقی ئازیزمان دەکەین، کە خاوەن هەڵوێستی ڕەسەن و پاڵپشتی پرۆسەی چاکسازین، هەروەها سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاراستەی برایانمان لە ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و مەرجەعە بەڕێزەکانمان و سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە سەید موقتەدا سەدر و برایان لە چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکە و دەزگا ئەمنی و چاودێرییەکان و مەلایانی بەڕێزی مزگەوتەکان و سەرۆک هۆزە عێراقییە ڕەسەنەکان و برایانی ڕۆژنامەنووس و میدیاکاران و هەموو ئەو هێزە نیشتمانیانە دەکەین، کە پاڵپشتی حکومەتن لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

دەشڵێت، ئەم پشتیوانییە نیشتمانییە فراوانە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی تەنیا شەڕی حکومەت نییە، بەڵکو شەڕی هەموو نیشتیمانە و تێیدا هەمووان یەکدەگرن بۆ بەرگریکردن لە سامانی گشتی و سەروەری یاسا و داهاتووی عێراق.

زۆرترین خوێنراو