X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ترەمپ: کۆتاییم بە 8 جەنگ هێنا، بەڵام نەرویج خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ نەبەخشیم

جیهان

2026-01-08     300ژمارەی خوێندراو

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، نەرویج هەڵەی گەورەی كرد كاتێك خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ نەبەخشیم.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیال نوسیویەتی، من بە تەنیا توانیم هەشت جەنگ رابگرم، بەڵام نەرویج ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ هەڵەی گەورەی كرد كە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ نەبەخشیم.

دەشڵێت، ئەم كارە دڵتەنگی نەكردم، چونكە گرینگ ئەوەیە توانیومە ژیانی ملیۆنان خەڵك لە مردن رزگار بكەم.

 

زۆرترین خوێنراو