بڕیاردەری رەوتی ھەڵوێست پێشنیاری دابەزینی نرخی بەنزین و نەوتی سپی بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، " پێویستە ئێستا حکومەتی ھەرێم خۆی نرخی بەنزین دابەزێنێت".
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی ھەڵوێست رایگەیاند: لە ئێستادا بەپێی ڕێککەوتن؛ حکومەتی عێراق لە نەوتی بەرھەمھێندراوی کوردستان؛ بڕی (٥٠ ھەزار) بەرمیل نەوت بۆ پاڵاوتن و پێداویستی ناوخۆ دەداتە حکومەتی ھەرێم، حکومەتی ھەرێمیش لە ھەردوو پاڵاوگەی کارو لاناس دەیپاڵێوێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: ڕۆژانە نزیکە (٣.٥ ملیۆن) لیتر بەنزین و نزیکەی (٢ ملیۆن لیتر) گازوایل بەرھەمی ھەیە، جگە لە نەوتی سپی و نەوتی ڕەش.
دەشڵێت: حکومەتی ھەرێم ڕەتیکردبوەوە کۆی نەوتەکە بدات، لەبەرامبەردا وەک شارەکانی دیکەی عێراق سوتەمەنی بەنرخی پشتیوانی بدرێت(بەنزین ٤٥٠ دینارو نەوتی سپی ٣٠ ھەزار)، وتبووی: ئەمە دەسەڵاتی خۆمانە.
لە کۆتایدا ھێمای بۆ ئەوەکردوە: کەواتە: پێویستە ئێستا حکومەتی ھەرێم خۆی نرخی بەنزین دابەزێنێت و ئامادەکاری بکات بۆ دابەشکردنی نەوتی خاو بە ٣٠ ھەزار دینار؛ ئەمەش بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر سەرجەم شارەکاندا دابەش بکرێت.
|