X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

"سلێمانی داهاتی خۆی بۆ بەغداد رادەستکردووە"

کوردستان

2025-07-21     234ژمارەی خوێندراو

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای کردوە ،" لە داھاتی سلێمانی بڕی (٤٨ملیار) دیناری داھاتی مانگی پێنج رادەستی بانکی ناوەندیی ھەرێم کراوە"


سەرچاوەیەک لە شاری سلێمانی رایگەیاندوە، "لە داھاتی سلێمانی بڕی (٤٨ملیار) دیناری داھاتی مانگی پێنج رادەستی بانکی ناوەندیی ھەرێم کراوە، بۆ ئەوەی وەکو پشکی سلێمانی لە داھاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بکرێت". 

ناردنی داھاتی سلێمانی لە کارێکدایە، بەپێی دواین رێککەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵ، ھەرێم بۆ ئەوەی مانگانە موچەی فەرمانبەرانی وەربگرێت، دەبێت رێژەی ٥٠%ی داھاتی نانەوتیی بۆ بەغداد بگەڕێنێتەوە، بۆ ئەمەش بڕی ١٢٠ملیار دیناری مانگانە وەکو سەرەتایەک بە نیوەی داھاتی نانەوتیی ئەژمارکراوە، دابینکردنی رێژەی ٤٠%ی ئەم داھاتە دەکەوێتە ئەستۆی ئیدارەی سلێمانی. 

بەپێی رێککەوتنەکەی ھەولێر و بەغداد، جگە لە رادەستکردنی داھاتی نانەوتیی، بەگوێرەی رێککەوتنەکە دەبێت بەر لە ناردنی موچە، حکومەتی ھەرێم نەوتی خۆی رادەستی (سۆمۆ) بکات، کە ئەمە ئێستا کێشەی بۆ دروستبووە.

سەرچاوە: درەو