سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرای دەکات کە ، "سێشەممەی داھاتوو لیژنەکەی ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەکانی لەبارەی رێککەوتنی ھەرێم و بەغدا پێشکەش دەکات".
کەناڵی دیجلەی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە رایگەیاند: حکومەتی عێراق ھیچ شوێنگرەوەیەک بۆ رادەستکردنی نەوت و داھاتی ناوخۆ و تەوتینی مووچەی ھەرێمی کوردستان نابینێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: ھەڵوێستی حکومەت سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان نەگۆڕاوە.
بەپێی سەرچاوەی ھەواڵی میدیا عێراقییە: ھیچ بەڵێنێک نەدراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی ئەوەی یەکلاکردووەتەوە.
لە کۆتایشدا ئەوەی راگەیاندوە: سێشەممەی داھاتوو لیژنەکەی ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەکانی لەبارەی رێککەوتنی ھەرێم و بەغدا پێشکەش دەکات.
|