نالی کۆچەری
ئاژانسی هەواڵی (i24 nwes) بڵاوی کردەوە، گرووپی هاککەری "Predatory Sparrows" کە دەگوترێت پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە، هێرشێکی ئەلیکترۆنییان بۆ سەر ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆی ئێران (نۆبیتێکس) دەست پێکردووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، گرووپە هاککەرەکە لانی کەم بة بةهاى 48 ملیۆن دۆلاری ئةمريكي، دراوی کریپتۆیان دزیوە.
ئەو گرووپە ڕایگەیاندووە: ”کۆمپانیای نۆبیتێکس، یارمەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەدات بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکان و پارەدارکردنی (تیرۆر) بە دراوی مەجازی.“
هاوکات ڕۆژنامەی (ئێران ئینتەرناشناڵ)یش بڵاوی کردووەتەوە کە ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆ نۆبیتێکس لە ئێران هاک کراوە.
بەپێی ئەو هەواڵە، بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا باسیان لە هاککردنی ئاڵوگۆڕی دراوی ئۆنلاینی نۆبیتێکس، کردووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە دراو لە ئەکاونتی نۆبیتێکسەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەکاونتی هاککەرەکان. لەمبارەیەوە، کۆمپانیای نۆبیتێکس ڕایگەیاندووە: ”کە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیاکە بەهۆی کێشەی ژێرخانی ئینتەرنێتی وڵاتەکەوە تووشی پچڕان بووە.“
هەروەها، ئاڵوگۆڕی دراوی کریپتۆ ڕووداوی کێشەی ئاسایشی ئەلیکترۆنیی پشتڕاست کردووەتەوە و هاوکات ڕایگەیاندووە: کە سامانی بەکارهێنەران بە تەواوی سەلامەتە.
|