عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وامبونی شه‌ڕه‌كه زیانی گه‌وره‌ی بۆ ئیسرائیل ده‌بێت و ده‌شڵێـت، "موشه‌كێك له ئیسرائیل بدات له‌به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی 40 موشه‌كه كه له ئێران بدات".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "له به‌رده‌وامبونی شه‌ڕ كێ زه‌ره‌رمه‌نده؟، ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه قۆناغی یه‌كه‌م بوایه، ئیسرائیل براوه‌ی گه‌وره ده‌بوو، به‌ڵام له ده‌ستكردنه‌وه‌ی ئێران و به‌رده‌وامبونی شه‌ڕی موشه‌كی به‌م شێوه‌ی ئێستا، زیانی گه‌وره بۆ ئیسرائیله".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕوبه‌ری ئێران نزیكه‌ی 75 هێنده گه‌وره‌تره له ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش دابه‌شبونی زیانه به‌سه‌ر ڕوبه‌رێكی فراوانتر، ڕوبه‌ری وڵاتی ئیسرائیل نزیكه‌ی 22 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، ڕوبه‌ری ئێرانیش نزیكه‌ی ملیۆنێك و 648 هه‌زار و 195 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، له‌م دۆخه‌دا موشه‌كێك له ئێران بدات، وه‌ك ئه‌وه‌نیه موشه‌كێك له ئیسرائیل بدات، زیانی ئیسرائیل چه‌ندینجاره.
باسی له‌وه‌شكردوه، ژماره‌ی دانیشتوانی ئێران 88 ملیۆن كه‌سه و ئیسرائیل نۆ ملیۆن و 800 ملیۆن كه‌سه، جگه له‌وه‌ی ڕوبه‌ری ئیسرائیل بچوكه (نزیكه‌ی پارێزگای سلێمانیه) به‌ڵام ئابوریه‌كی زۆر زۆر پێشكه‌وتوی هه‌یه له جیهاندا، ئاستی خۆشگوزه‌رانی زۆر به‌رزه.
ده‌شڵێت، "به‌پێی داتا و پێشبینییه‌كانی 2025، به‌رهه‌می ناوخۆیی (GDP)ی ئیسرائیل ده‌گاته 500 ملیار دۆلار، زیاتره له وڵاتێكی 88 ملیۆن كه‌سی وه‌ك ئێران، له‌ڕوی پیشه‌سازی، ته‌كنه‌لۆژیا، كشتوكاڵ، بازرگانی، په‌روه‌رده، ته‌ندروستیشه‌وه له ئاستێكی زۆر زۆر پێشكه‌وتودایه به‌راورد به‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان و به‌تایبه‌ت ئێران، ڕێژه‌ی بێكاری نزیكه‌ی 3%یه".
ئاشكراشیكردوه، "به‌هۆی گه‌مارۆی ئابوری و ئه‌و دۆخه‌ی تێیدایه، ئێران له دۆخێكی ئابوری خراپدایه، داهاتی تاكێك له ئیسرائیل نزیكه‌ی نۆ هێنده‌ی ئێرانه، ڕێژه‌ی بێكاری له ئێران نزیكه‌ی 13%یه، له‌م دۆخه‌دا، زیانی گه‌وره بۆ ئیسرائیله، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری و خۆشگوزه‌رانی زۆر زۆر زیاتره".
رونیشیكردۆته‌وه، "له ڕوی لێكه‌وته ئابوریه‌كانه‌وه، موشه‌كێك له ئیسرائیل بدات له‌به‌رامبه‌ر نزیكه‌ی 40 موشه‌كه كه له ئێران بدات له‌ڕوی شوێن و دۆخه‌وه، بۆیه به‌ردوامی شه‌ڕ زیانی زۆر گه‌وره له ئیسرائیل ده‌دات".
|