پارێزگاری سلێمانی له په‌یامێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ‌دا؛ یه‌كتربه‌جێهێشتن و دابڕان و جیابونه‌وه نییه و ده‌شڵێت، "دروشمبازیی بێ ناوه‌ڕۆك و نامموكین، دابه‌شبون و له‌تبون و ناكۆكیی و وردوخاشبونی ناوخۆ و خۆتان، سه‌رمان به‌تونی بابادا ده‌بات".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ‌دا؛ یه‌كتربه‌جێهێشتن و دابڕان و جیابونه‌وه نییه، له‌یه‌كترگه‌یشتن و پێكه‌وه‌كاركردن و یه‌كترته‌واوكردن و پشتبه‌یه‌كبه‌ستن هه‌یه، ئه‌ویش نابێت هه‌تا هاوڵاتیبون و ده‌ستورسه‌روه‌ریی و ده‌وڵه‌تداریی و ئاسایش و ئابوریی ده‌وڵه‌تیی و یاساسه‌روه‌ریی نه‌بێت".
راشیگه‌یاندوه، "تا ئه‌مڕۆ له‌هه‌ردولا ده‌سه‌ڵات حوكم ده‌كات نه‌ك ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی هێزو داهاتی پێیه به قه‌د قه‌باره‌كه‌ی كه پێیه‌تی و هه‌یه‌تی؛ حوكم ده‌كات، له‌گه‌ڵیدا دامه‌زراوه‌ی حوكمڕانیی، ئه‌من، عه‌سكه‌ر، مه‌علومات، دیپلۆماسییه‌ت، په‌یوه‌ندییه‌كان، وزه، ئاو و فڕۆكه‌خانه، ده‌روازه، بانك، بازاڕ، زانكۆ و دامه‌زراوه ئاینییه‌كان و زۆرێك له حیزبه‌كان و كایه‌ی گشتیی و ماڵیی گشتیشیان؛ كۆنترۆڵ و قۆرخكردوه، له كوردستان جگه له‌مانه؛ خاكیشیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌مویان به‌سه‌ر دو به‌ره‌ی دژبه‌ری ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا دابه‌شبون".
ده‌شڵێت، "هه‌ڵبژاردن ته‌نها بۆ ڕه‌وایه‌تیبه‌خۆدانه و هیچ لایه‌ك كه‌مه‌كه‌ی خۆی نادات به زۆره‌كه‌ی هه‌موان و ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ڕاده‌ستی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت ناكات".
ئاشكراشیكردوه، "به‌دیلی ڕاسته‌قینه؛ ته‌نها تێپه‌ڕاندنی ده‌وڵه‌تحیزب و حیزبڕانیی و حیزبسالارییه، بنیاتنانی حوكمڕانیی و حكومه‌تێكی به‌هێزی دادگه‌ره كه باوه‌ڕی به (بیر‌و بڕوا‌و ڕه‌فتارو گوفتارو كرده‌وه)؛ به ده‌ستورو هاوڵاتیبون و ده‌وڵه‌تداریی و سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌خۆیی یاسا هه‌بێت، پارێزه‌ری ماڵ و میرات و سامان و داهاتی گشتیی بێت، سوپایه‌كی نیشتمانیی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی و به په‌یڕه‌وی زۆربگیریی (ته‌جنیدی ئیلزامیی)؛ هه‌بێت، پشت به وزه‌و كانزا و سامان و كار و به‌رهه‌م و سه‌رمایه‌ی مرۆیی و ماڵیی و دارایی خۆی ببه‌ستێت و ڕێ له بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی دراوی قورس و سپیكردنه‌وه‌ی پاره؛ بگرێت، ئه‌و حكومه‌ته‌ش له ڕێی كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆوه و له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌ردی بێگزیی و دزیی و فزیی؛ هاتبێته‌كایه‌وه".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر باسی له‌وه‌شكردوه، له‌م دۆخه‌دا؛ قه‌ده‌ری كورد له هه‌ر شوێنێك سازانه له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌دا، به‌مه‌رجێك ماف و خاوه‌ندارێتیی و شكۆمه‌ندیی و تایبه‌تمه‌ندیی و كلتور‌و ڕه‌سه‌نایه‌تیی؛ پارێزراوبێت".
پارێزگاری سلێمانی له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "له هه‌مو كۆبونه‌وه و كۆنگره‌كانی 10 ساڵی ڕابردوی كوردستان و ده‌ره‌وه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستییه نه‌خوازراوه كردۆته‌وه، ئێستا كوردانی باكور و ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵات و ڕه‌وه‌ندی كوردیی؛ باشتر له باشور به‌تایبه‌تیی له حیزب و ده‌سته‌بژێره‌كانی باشور، له ناوه‌ڕۆكی لۆزان و به‌رده‌وامیی دۆخه‌كه و هه‌ژمونه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و واقیع و لۆژیك و هاوكێشه‌و هاوسه‌نگییه‌كان؛ تێده‌گه‌ن.
ئیتر تێبگه‌ن، پێبگه‌ن، ڕێبكه‌ن
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی نوسیوه، "ئیتر تێبگه‌ن، پێبگه‌ن، ڕێبكه‌ن، دروشمبازیی بێ ناوه‌ڕۆك و نامموكین، دابه‌شبون و له‌تبون و ناكۆكیی و فره‌به‌ره‌كیی و وردوخاشبونی ناوخۆ و خۆتان، سه‌رمان به‌تونی بابادا؛ ده‌بات".
|