X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

ئۆجه‌لان: جەژنی قوربان بە بێ قوربانیدان لە گەلەکەم پیرۆز دەکەم

کوردستان

2025-06-08     107ژمارەی خوێندراو

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ڕایگه‌یاند، جەژنی قوربان بە بێ قوربانیدان لە گەلەکەم پیرۆز دەکەم.

عومەر ئۆجه‌لان، برازای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌ردانی ئیمڕاڵی كرد و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه‌ كۆبوه‌وه‌ و ده‌ڵێت، "ئۆجه‌لان وتویه‌تی جەژنی قوربان بە بێ قوربانیدان لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم، سڵاو بۆ گەلەکەم دەنێرم".

عومەر ئۆجه‌لان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ئێمە وەک بنەماڵە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجه‌لان کۆبوینەوە، باوەڕمان مەزنتر بوە کە پرۆسەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێگە بۆ سیاسەتێکی نوێ، ڕێکخستنێکی نوێ، خوڵقاندنی مانایەکی نوێ دەکاتەوە، لەم کاتەدا کە پێشکەوتنی گرنگ و مێژویی ڕودەدەن، پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجه‌لان بە بۆنەی جەژنەوە پێشکەشی ڕای گشتی دەکەم".

ئه‌وه‌شی وت، "پەیامی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ وەهایە، جەژنی قوربان بە بێ قوربانیدان لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم، سڵاو بۆ گەلەکەم دەنێرم".

 

 


زۆرترین خوێنراو