X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لیوا شێرکۆ و لیوا حوسێن مەنسوور دوو تێکۆشەری بەوەفای کوردو یەکێتی بوون

کوردستان

2025-01-30     27ژمارەی خوێندراو

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی شەھیدبوونی، لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی و لیوا حوسێن مەنسوور پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند؛ ئەو دوو فەرماندەیە بەگیان و خوێنی خۆیان ئێمەو کەرکوک قودسی کوردستانیان لە تیرۆریستانی داعش پاراست.

دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان:

لەیادی دە ساڵەی شەھیدبوونی ھەردوو فەرماندەی قارەمان و دیاری گەلەکەمان، لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی، لیوا حوسێن مەنسوور و ھاوڕێکانیان، سەری رێزو نەوازش دادەنەوێنین و یادو یادەوەرییان بۆ ھەمیشە بەرزڕادەگرین.

شەھید شێرکۆ فاتیح شوانی و شەھید حوسێن مەنسوور دوو تێکۆشەری بەوەفای  کوردو یەکێتی کە نموونەو سونبولی ئازایەتین کە ئامادەنەبوون سەنگەری بەرگری چۆڵبکەن و ھەڵبێن، بەگیان و خوێنی خۆیان ئێمەو کەرکوک قودسی کوردستانیان لە تیرۆریستانی داعش پاراست.

ئەوان دوو شەھیدی نەمری خەباتی کوردایەتین، رەمزی کوڕانی یەکێتین کە قەت سەنگەریان چۆڵ نەکردووە لەپێناو شکۆی گەلەکەیان.

یەکێتی و ھەڤاڵەکانتان بۆ ھەمیشە بەڕێزو شکۆوە یادتان دەکەینەوە و ھەرگیز لەیادتان ناکەین و درێژەپێدەری رێبازی پیرۆزتان دەبین بۆ پاراستنی گەلەکەمان.

سەربەرزی بۆ کەسوکارتان و درودو سڵاو بۆ گیانی پیرۆزی شەھیدان کاک شێرکۆ فاتیح شوانی و کاک حوسێن مەنسوور و ھاوڕێکانیان و سەرجەم شەھیدانی گەلی کوردستان.


بافڵ جەلال تاڵەبانی 

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زۆرترین خوێنراو