X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

ئەمڕۆ كاری تیمە تەكنییەكەی دارایی عێراق لە هەولێر كۆتایی دێت

کوردستان

2025-01-30     48ژمارەی خوێندراو

كاری تیمە تەكنییەكەی دارایی عێراق لە هەولێر كۆتایی دێت و دەگەڕێنەوە بەغدا و هەر ئەمڕۆش وەفدە باڵاكەی هەرێم دەچنە بەغدا و بڕیارە سبەینێ كۆبونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق ئەنجام بدەن.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ كاری تیمە تەكنیكییەكەی دارایی عێراق لە هەولێر كۆتایی دێت و دەڕۆنەوە بەغدا و چوار راپۆرت دەدەنە وەزارەتی دارایی فیدراڵ.

هاوكات، راپۆرتەكانی تیمە تەكنیكییەكە كە ئامادەیان كردووە تایبەتن بە مووچەی ئەمساڵ و داهات و خەرجیی مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی پار. 

هەربەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدێكی هەرێمی كوردستان دەچنە بەغدا و هەر سبەی كۆبونەوەیەكی گرنگ لەگەڵ لێپرسراوانی عیراق لە ماڵی وەزیری دەرەوەی عیراق ئەنجامدەدەرێت.

زۆرترین خوێنراو