بەرێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لە سێ ئۆپراسیۆندا لەدەوروبەری سلێمانی توانیان پێنج تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ڕۆژانی 19-23-2025/1/26بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تیرۆریستان توانیان (٥)تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیربکەن بەناوەکانی(ص ث ع)،(و ا ر)،(ص س ص)،(م ع ح)،(خ ب ع)سەرجەمیان داواکراوی دادگاکانی عێراق بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لە دەوروبەری سلێمانی کردبوو کەلەماوەی ڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازیان بینیوە.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی 4ـی تیرۆر راگیراون و رووبەرووی یاساکراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.
|