كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی ڕێكخراوی CPTی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گوندی گردجانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه ئه‌نجامدراوه و به‌وهۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوه.
كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی ڕێكخراوی CPTی ئه‌مریكی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گوندی گردجانی سه‌ر به ناحیه‌ی چوارقوڕنه، ئۆتۆمبێلێك به ئامانجگیرا و كوژراو و بریندار هه‌یه".
وتیشی، "له كاتژمێر 3:20 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ریان له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی گوندی گردجان له ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ی سه‌ر به ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به ئامانجگرت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌دا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه (دو كه‌سیان له ڕه‌گه‌زی نێر و دوی تریشیان له ڕه‌گه‌زی مێ)ن. هه‌روه‌ها هاوڵاتییه‌ك كه ماتۆڕسواربوه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی به پارچه‌ی بۆردومانه‌كه برینداربوه. تا ئێستا ناسنامه‌ی پێكراوه‌كان نه‌زانراوه".
|