دوای مردنی دایکی ئەدھەم بارزانی نیگەرانی خۆی لەوە دەردەبڕێت، پارتی ماوەی سێ ساڵە ڕێگەی پێ نەداوە سەردانی زێدی خۆی بکات و چاوی بەدایکی بکەوێت و دەڵێت، "خوا خێری بەرێز کاک بافڵ مام جەلال تاڵەبانی بنوسێت لە رێگای ئەوەوە، رێگا بدەن ئەدھەم بارزانی بێتە ماڵی خۆی لە مەسیف و بۆ دواین جار لە ناو کفن دا رومەتی دایکی ببینێت".
دەقی پەیامی ئەدھەم بارزانی:
ھەر وەک ئاگادارن چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا دایکم چووە بەر رەحمەتی خوای گەورە، کە ئەمە بوو بە سێ ساڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق منی ئاوارە و دەر بەدەرکرد لە سەر سێ بەیاننامەی سیاسی کە بیرورای جیاواز قەبوڵ نەکرا، پێم نەکرا لەم ماوەیە دا ئەم دایکە ئازیزە بۆ یەکجاریش بێت ببینم و چەند رۆژێک پێش ئێستا کە قسەم لەگەڵ کرد وتی دڵنیام کە جارێکیتر ناتبینمەوە .
خوا خێری بەرێز کاک بافڵ مام جەلال تاڵەبانی بنوسێت لە رێگای ئەوەوە پەیوەندی کرا بە ھوشیار زێباری خاڵی مەسعود بارزانی و سیدادی برای کە رێگا بدەن ئەدھەم بارزانی بێتە ماڵی خۆی لە مەسیف و بۆ دواین جار لە ناو کفن دا رومەتی دایکی ببینێت و ھەر بەیانی پاش یەک رۆژ پرسە دەگەرێتەوە ئێرە، دایکێک کە ھاوسەر و دوو لە کورەکانی بە دەستی بەعسیەکان شەھید بوون، کە ئەمرۆ ئەوان لە پایتەختی کوردستان بە ئازادی دەگەرێن .
لە وەڵامی دەستپێشخەریەکەی بەرێزیان دا دەڵێن رێگر نییە ئەدھەم بارزانی بێتەوە بەڵام نابێت پاسەوانەکانی کە کاک بافڵ بۆ من دایناون لە گەڵیدا بن، بە ھەڕەشەکانی سەرۆکی پارتی تەواوی پاسەوانەکانی پێش ئێستای من دەرکران و لە گەڵ ئەوەش نابێت کەس لە گەلی بێت و پێویستە بە تەنیا بێت، لە حالەتێک دا کە ھیچ باوەرییەک نەماوە و حوکمی گرتنی منیان دەرکردووە بە مادەی ٢١ یاسای تێکدانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.
ئەو کوردستانەی کە بەشێکی زۆری ئێستا بە ھاوکاری ئەوان لە پارێزگای دھۆک و ھەولێر لە دەستی داگیر کەران دایە، ئایە بەم شێوەیە وەڵامی ھەموو چاکەکان و رزگارکردنیان لە شکەستی سەدا سەد ئەگەر بە ھانیان نە چوبام ئەدەنەوە.
بە بیری سەرۆکی پارتی دێنمەوە کە چمیکرد بۆ دایکی ئەو .
دەستیان داوە بە تەلەفون کردن بۆ خەلک و ھەتا کورەکانیشم کە ئێمە گوتمانە مانع نیە بگەرێتەوە بەم مەرجە کە بە تەنیا بێت ئایە خوتان ئەم مەرجەتان قەبول دەکرد؟
|