بەبۆنەی کۆچی دوای دایکیەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاراستەی ئەدھەم بارزانی دەکات و دەڵێت، "بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( خەیریە عەبدولرەزاق ) دایکی جەنابتانمان پێگەیشت".
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ئەدھەم بارزانی:
بەڕێز کاک شێخ ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( خەیریە عەبدولرەزاق ) دایکی جەنابتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و قوربانیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی دایکی ئازیزتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموولایەکتان ببەخشێت.
|