قائیمقامی دوکان رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بڕیاری داوە کێشەی تەواونەکردنی پرۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای دوکان - خەلەکان بەزوترین کات چارەسەر بکرێت
سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان تیمێکی دروستکرد تاوەکو تاوتوێی پرۆژەی رێگای خەلەکان - دوکان بکەن و لە کێشەکان و ئاستەنگیەکان بکۆڵنەوە
قائیمقامی دوکان ئاماژەی بەوەشدا: دوێنێ قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا رێکاری پێویست بگیرێتەبەر و بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەکە تەرخانبکرێت و کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە دەستبەکار ببێتەوە.
باسی لەوەشکرد: تاوەکو رێگاکە کۆتایی پێدێت پارەی پێویستی بۆ تەرخاندەکرێت و لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی لەکاتی خۆیدا تەواو دەکرێت.
|