پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە لە پرۆژە نیشتەجێبووەکان پارەو ئاڵتونیان دزیوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکی دەڵێت: لەسەر سکاڵای دوو ھاوڵاتی و لە لایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردساتەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشداوە: دوای ئەوەی دوو ھاوڵاتی سکاڵایان تۆمارکرد کە لەیەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبووەکانی شاری سلێمانی پارەو ئاڵتونیان لێدزراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردساتەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن، لە کاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دۆلاری ئەمریکی و ئاڵتوندا.
دەشڵێت: لە ئێستادا ھەریەک لە تۆمەتباران (ڕ، ع، ع لەدایکبووی ٢٠٠٣ - ڕ، ع، ع لەدایکبووی ٢٠٠٦ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون .
|