X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

سروە عەبدولواحید: بەغدا مانگانە نزیکەی ترلیۆنێکی ناردووە

عێراق

2025-01-11     70ژمارەی خوێندراو

ئەنجامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ناردنی پارە لە بەغداوە دەڵێت، "بەغدا مانگانە نزیکەی ترلیۆنێکی ناردووە بەڵام کەوتۆتە دەستی بێ ویژدانەکانی دەسەڵات".

سروە عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  رایگەیاند:  چارەسەرکردنی مووچە کۆبونەوەی ناوێت، بەڵکو ڕاستگۆیی لە کردار و پابەندبوون بە تەسلیمکردنی داھاتە نەوتی و نانەوتیەکانی دەوێت. 

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەوەی لە ھەرێم ئەگوزەرێت بڕینی قووتی خەڵکە لەلایەن دەسەڵاتەوە و بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی کوردستانە، تەنھا بڕیار ئەوەیە داھات بدرێتە بەغدا، جارێکی کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم فرسەتی باشکردنەوەی بارودۆخی ئابووری ھاوڵاتیانی لەدەستدا، بەغدا مانگانە نزیکەی ترلیۆنێکی ناردووە بەڵام کەوتۆتە دەستی بێ ویژدانەکانی دەسەڵات.