پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ڕۆژی یەکشەمەی دەنگ لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی دەدات.
بەپێی کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەم، دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینی عێراق بۆ ساڵی 2014 دەستپێبکات.
بەپێی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق فەرمانبەر لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشین دەكرێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای كۆنی خانەنشینی فەرمانبەر لە تەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشین دەبێت و لە ئێستاشدا سەرەڕای بەركاركردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە هێشتا ئەو بڕگەیەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق كاری پێنەكراوە.
بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی عێراق، ئەمساڵ 15 بۆ 20 هەزار فەرمانبەری مەدەنی خانەنشین دەکرێن، چونکە ئەو کەسانەی تەمەنیان 60 – 61 – 62 و 63 ساڵە، واتە لەدایکبووانی 1961- 1962 -1963 و 1964 لە هەرێمی کوردستان خانەنشین دەبن.
|