X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

مەسرور بارزانی لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

کوردستان

2025-01-07     22ژمارەی خوێندراو

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە و پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن


ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، چاوەڕوان دەکرێت لە سەردانەکەدا پەیوەندییەکانی ھەرێم و تورکیا، ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم و پرسە ناوچەییەکان تاوتوێ بکرێت.

کۆتا سەردانی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا  لە ٢٠ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو بوو لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارو ھاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

زۆرترین خوێنراو