X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

بڕیاری ئازادبوون بۆ ڕۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد دەرچوو

کوردستان

2025-01-06     32ژمارەی خوێندراو

دوای ساڵێک و دوو مانگ لە دەستگیرکردنی پارێزەرانی رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد رایانگەیاند، "تۆمەتەکانی سەری هەڵگیراون و بەم نزیکانە ئازاد دەکرێت"

ئەمڕۆ پارێزەرانی رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد ئاشکرایانکرد کە  دادگای پێداچونەوەی ھەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە ھەڵوەشاندەوەی سەرجەم تۆمەتەکانی سەر ڕۆژنامەنوس (سلێمان ئەحمەد) و ئازادکردنی دەستبەجێ، کە ناوبراو پێشتر سزای زیندانکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵی بەسەردا سەپێندرابوو.

رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەد لە ٢٥ی ١٠ی ٢٠٢٣، لەدوای گەڕانەوەی لە رۆژاڤای کوردستانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان  لەلایەن ئاسایشی فیشخاپور بەبێ بوونی ھیچ بیانویەکی یاسایی دەستگیرکراو تاوەکو ئێستا لە زیندانە.

زۆرترین خوێنراو