تاکە پارێزگارە کوردەکەی بەریتانیا ئاشکرایکرد کە دەستی لەکار کێشایەوە و بەرپرسیارێتی نوێی لەو وڵاتە وەرگرت
سەرباز بەرزنجی کوردێکی دانیشتووی شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە و ماوەی ۲۱ساڵە لەو وڵاتە دەژی، دوای ئەوەی لەسەر بەشی پارتی کرێکارانی بەریتانیا توانی ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی زۆنی لەندەن لامبس لەھەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی بەریتانیا.
وەک یەکەم کورد توانی ببێتە پارێزگاری لەندەن لامبس و بەجلی کوردی سوێندی خوارد،بەڵام دوای ساڵێک مانەوەی لەپۆستەکەی دەستی لەکار کێشایەوە و کەسێکی تر بەناوی جۆن پاوڵ ئینس جێگەی گرتەوە.
لەئێستادا وەک ئەندامی سەرکردایەتی حزبی لەیبە و راویژکاری سیاسی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئەندامی ئەنجومەنی لەندەن لامبێس بەردەوامە لەکار.
|