X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

عێراق

2024-12-28     54ژمارەی خوێندراو

بەبۆنەی بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و ھەڵبژاردنی مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حزبکە دەکات و دەڵێت، "ھیوادارم ھەموومان پێکەوە بە رۆحێکی برایانە و نیشتمانییانەوە کار بۆ بەھێزترکردنی کوردستان بکەین و داھاتوویەکی سەقامگیرتر بۆ خەڵکەکەمان بونیادبنێین".


دەقی پەیامی ‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 

بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەھائەدین

‎برایان و خوشکانمان لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 

‎بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان  و ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک 

‎ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبێت وھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

‎لەم دەرفەتەدا جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگیی نێوانمان بۆ ھێنانەکایەی حوکمڕانییەکی تەندروست و خزمەتگوزار دەکەینەوە، ھیوادارم ھەموومان پێکەوە بە رۆحێکی برایانە و نیشتمانییانەوە کار بۆ بەھێزترکردنی کوردستان بکەین و داھاتوویەکی سەقامگیرتر بۆ خەڵکەکەمان بونیادبنێین. دڵنیاشم راسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەکەشتان ھەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری میللەتەکەمان دەبێت.

‎شاد و سەرفرازبن 

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 

زۆرترین خوێنراو