X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

وەزارەتی بازرگانی کارەکانی بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک خێراتر دەکات

عێراق

2024-12-28     87ژمارەی خوێندراو

وەزارەتی بازرگانی عێراق هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لەسەرەتای ساڵی داهاتووە بەئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک دەڕواتە بواری جێبەجیکردنەوە

محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند:  پرۆگرامی فۆڕمی ئەلیکترۆنی کۆبۆنی خۆراک بە ئاسانی بەرەوپێش دەچێت و بڕیارە لە سەرەتای ساڵی تازەدا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پڕۆسەکە بڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە: رەزامەندی وەرگیراوە بۆ یەکخستنەوەی داتای بریکارەکانی خۆراک لە هەرێمی کوردستان و تەواوی پارێزگاکانی عێراق.

 وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق باسی لەوەشکردوە: هەماهەنگیی هەیە لە نێوان وەزارەتی بازرگانیی عێراق و وەزارەتی بازرگانیی هەرێم و ڕێکارەکان لە دوای کۆتاییهاتنی پشووی سەری ساڵەوە دەست پێدەکات و سەرجەم ئەو ھاووڵاتییانەی لە ھەرێم تۆمار کراون لە پڕۆسەی سەرژمێریدا لە کارتی ئەلیکترۆنی کۆبۆنی خۆراک تۆمار دەکرێن.

زۆرترین خوێنراو