وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئاشکراکرد و رایگەیاند، "نزیکەی ٩٩ ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە"
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد کە، بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کە کۆی گشتی ھەناردەکردنی نەوتی خاو گەیشتە (٩٨) ملیۆن و ٨٦٩) ھەزار و ( ٨٢٤) بەرمیل (نەوەد و ھەشت) ملیۆنێک ھەشت سەد و شەست و نۆ ھەزار و ھەشت سەد و بیست و چوار بەرمیل).
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە: کۆی بڕی ھەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (٩٨) ملیۆن و (٦٠٣)ھەزار و (١٠٩) بەرمیل بووە، ھاوکات ھەناردەکردنی بۆ ئوردن (٢٦٦) بەرمیل بووە ) ھەزار و (٧١٥) بەرمیل .
|