تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کێشەی گواستنەوەی پارەی چارەسەر کرد.
دوای سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدادو بردنی لیستی مووچەی مانگی کانونی یەکەم بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ. دوای ھەوڵە بەردەوامەکانیان لە گەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتوانە توانیان کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی ھەرێم بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە چارەسەر بکەن.
ڕۆژی دووشەممە ( ٢٠٢٤/١٢/٩ ) لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی بودجەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە فرمانی گواستنەوەکە دەرچوو.
تیمەکەمان بەبەردەوامی لەسەر ھێڵە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەو گەیشتنی پارەکە بەمەبەستی چارەسەرکردن و پڕکردنەوەی ئەو کورتھێنانەی بۆ مووچەی ھەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دروست کراوە.
|