دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میوانداری محەمەد شیاع سودانی بەڕێوەدەچێت و دەنگ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک دەدرێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و یەکەم بڕگەی دانیشتنەکە، بۆ میوانداریکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق تەرخانکراوە.
ھەر لە دانیشتنەکەدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ ھەمواری یەکەمی یاسای بودجە دەکات کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران نێردراوە، بەمەبەستی زیادکردنی کرێی کۆمپانیا نەوتییەکان لە ھەرێمی کوردستان لە شەش دۆلارەوە بۆ ١٦ دۆلار، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت کە زیاتر لە ٢٠ مانگە راگیراوە.
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، ئەنجوومەنی نوێنەران، دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی و پاسپۆرت دەدات و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای ھەمواری پێنجەمی یاسای فڕۆکەوانی مەدەنی دەکات.
|