سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ئاشکرای کرد، وەزارەتی دارایی عێراق ئامادەکاری کردوە و دەیەوێت بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێریت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، سەرچاوەیەکی تایبەت لە حکومەتی عێراق راگەیاندووە، "وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکردووە بە گواستنەوە لە پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەو گەر بگەنە ئەنجام بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە بەم زووانە دابین دەکرێت و خەرج دەکرێت بۆ موچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ".
ئەوەش خراوەتەڕوو، چەند رۆژێکە لە وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوەی جدی و چر بەرێوەدەچێت تاوەکو لەبارەی گواستنەوەکە بە زووی بگەنە ئەنجامێک".
دەشڵێت: ئەو ٤٠٠ ملیار دینارە بۆ یەک مانگ نییەو دابەش دەکرێتە سەر ئەو سێ مانگەی ماوە"، ھەروەھا وردبینی لە لیستی موچەی مانگی ١١ دەستی پێکردووە بەڵام ھێشتا تەواو نەبووە".
|