ئەمڕۆ ٢٥ ی ١١ ی ٢٠٢٤ جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە بەغدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق کۆبووەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لە پێویستی بەردەوامی ھەماھەنگییە ھەواڵگری و ئەمنییەکان لە نێوان ھەرێم و عیراق کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارام و سەقامگیری زیاتر لە وڵاتدا .
ھەروەھا دوا پێشھاتە ئەمنییەکان ، پرسی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆریستان و یاسا شکێنان و ھەموو ئەوانەی دادگا داوایان دەکات تاوتوێکراو بڕیاری ھاریکاری زیاتر لەنێوان ھەردوولا درا بە ئاڕاستەی سەروەربوونی یاساو پاراستنی ئارامی و ژیانی خەڵک .
لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری تەئکیدی لەبەردەوامی ھەوڵەکانیان کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و رایگەیاند بوونی پەیوەندی و بەرزکردنەوەی ئاستی ھاریکارییە ئەمنییەکان فاکتەرێکی باشتر دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشلکارییەکان و ھەموو ھەوڵەکانشیان لەچوارچێوەی یاسابەرکارەکاندا دەبێت بۆ رێگریکردن لەھەر یاسا شکێنییەک کە زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و خەڵکەکەمان بگەیەنێت و بە توندترین شێوەش رووبەڕووی ئەوانە دەبینەوە کە سنورەکانی یاسا دەبەزێنن .
|