X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

بوومەلەرزەیەکی بەهێز شارێکی تورکیای هەژاند

جیهان

2023-07-25     194ژمارەی خوێندراو

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 5.5 پلەی رێختەر شاری ئەدەنەی باشووری تورکیا هەژاند.

میللەت:

سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا - ئافاد رایگەیاند، کاژێر 08:44 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی تەممووزی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.5 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی کۆزان-ی سەر بە پارێزگای ئادانا تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئافاددا ئەوەش خراوەتەڕوو، چەقی بوومەلەرزەکە قەزای کۆزانی سەر بە پارێزگای ئەدەنە بووە و بە قووڵایی 11.27 کیلۆمەتر لە ژێر توێکلی زەویدا روویداوە.

تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو لە تورکیا – ئافاد و حکومەتی ئەو وڵاتە هیچ زانیارییەکان لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەخستووەتەڕوو.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەو زنجیرە بومەلەرزانەی لە 6ی شوباتی ئەمساڵ لە تورکیا و سووریا روویاندا پاشەلەرزەکان بەردەوامن.