X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

روسیا ڤیزەی چەند وڵاتێک هەڵدەگرێت

جیهان

2023-09-11     248ژمارەی خوێندراو

وەزارەتی گەشەپێدانی ئابوری روسیا پێشنیاری کردوە وڵاتەکە پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی پێنج وڵات رابگیرێت کە چواریان وڵاتانی عەرەبین.

میللەت:

ماکسیم ریشێنتیکۆف وەزیری گەشەپێدانی ئابوری روسیا رایگەیاند، لە ئێستادا گفتوگۆ لە بارەی کشاندنەوەی ڤیزای ئەو وڵاتانە دەکەن کە لەگەڵ روسیا بە هەماهەنگی کار دەکەن، ئەوانیش وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ئەو وڵاتانە هەریەکە لە کوەیت و عەممان و بەحرەین و سعودیە و مالیزیایە و بەپێی وتەکانی ئەو وەزیرە روسییە لەو ڕێیەوە دەتوانن رێژەی گەشتییار لە وڵاتەکەیان زیاد بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر روسیا ئەوەی ڕاگەیاندبوو لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئێران و چین ئامادەن لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی نێوانیان گروپی گەشتیاری بە بێ ڤیزە گەشت بۆئەو وڵاتە بکەن.