وەیسی ئاکتاش یەکێک لە زیندانییانی ئیمرالی کە ٣١ساڵ و سێ مانگ لە زیندان و ١٠ساڵ زیندانیکردن لە ئیمرالیدا ئەزادکرا
ئاژانسی ھەواڵیی میزۆپۆتامیا، سەبارەت بە ئازادبوونی وەیسی ئاکتاش یەکێک لە زیندانییانی زیندانی ئاسایشی توندی پیتی F رایگەیاند: وەیسی ئاکتاش دوای ٣١ ساڵ و سێ مانگ لە زیندان ئازادبوو، ئاکتاش تەنھا لە زیندانی ئیمرالیدا ماوەی ١٠ساڵ زیندانی کرا.
ئاماژەی بەوەشداوە: وەیسی ئاکتاش لە ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٤بە گوێرەی یاسای جێبەجێکردن کاتی ٣٠ساڵ زیندانیکردنی تەواو بوو، بەڵام بە بەبڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری و چاودێری گرتووخانەی ئیمرالی بەردانی وەیسی ئاکتاش بۆ ساڵێک دواخرا.
دەشڵێت: ئاکتاش دوای ئەوەی بۆ جاری یەکەم بەردانی دواخرا، جارێکی دیکە بەردانی وەیسی ئاکتاش بۆ سێ مانگی دیکە دواخرایەوە، وەیسی ئاکتاش کە کاتی ئازادکردنی بۆ ساڵێک و سێ مانگ دواخرا، لە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٥ لە زیندانی ئیمرالی ئازاد بوو.
|