ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كارنامەی كۆدەبێتەوە و وابڕیارە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ژمارەیەك پرۆژە یاسا بكرێت لەوانە بیمەی كارمەندانی حكومی و تایبەت و پێدانی مۆڵەت بە فەرمانبەران.
میللەت:
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، خشتەی کارەکانی بۆ دانیشتنی دووشەممە، 11ی ئەیلوول بڵاوکردەوە، کە دەنگدانە بە پڕۆژەیاسایەک لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ حەوت پڕۆژە یاسا.
بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەی نوێنەرانی عێراق كە بڵاوكراوەتەوە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ كۆدەبنەوەو پرۆسەی دەنگدان بە پڕۆژەی یاسای هەمواری دووەمی بیمەی كارمەندانی حكومی و كەرتی تایبەت بەڕێوەدەچێت، جگە لەوەش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای تەندروستی دەرونی ئەنجامدەدرێت.
هەر لە دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای دامەزراوەی شەهیدان و پڕۆژە یاسای تۆماری لەدایكبووان و كۆچكردووان ئەنجام دەدرێت.
لە كارنامەكەدا هاتووە كە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بە فەرمانبەران دەكرێت و گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەنجام دەدرێت، هاوكات، گفتوگۆ لە بارەی پڕۆژە یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق دەكرێت.
|