X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

بانكی ناوەندی بڕێكی زۆر دۆلاری خستەڕوو

عێراق

2023-07-20     81ژمارەی خوێندراو

ئەمڕۆ پێنجشەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 230 ملیۆن دۆلاری بە ئەلکترۆنی و کاش خستە بازاڕەکانی عێراقەوە.

میللەت:

بەپێی راگەیاندراوی بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ پێج شەممە بڕی 232 ملیۆن و 286 هەزارو 896 دۆلار خراوەتە بازاڕەوە، لەو بڕە 29 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار بە کاش بووە، هەرچی ئەلکترۆنیییە( حەواڵە ) بڕی 202 ملیۆن و 386 هەزارو 896 دۆلار بووە.

بانكەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، لەو بڕە 29 ملیۆن و 900 هەزاری بەشێوەی كاشە.

 خستنەڕووی ئەم بڕە دۆلار دوای ئەوە دێت، ئەمریکا سزای بەسەر 14بانکی عێراقیدا سەپاند، سزاکەش بریتییە لە رێگریکردن لێیان لە دەست گەیشتن بە دۆلاری ئەمریکی، زۆربەی بانکە سزادراوکان لقیان لە هەرێم هەیە، سزاکە بەهۆی ئەوەیە مامەڵەیان لەگەڵ ئێران کردووە و دۆلاریان بۆ ناردوە.

 

زۆرترین خوێنراو