X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

ئیدارەی ترەمپ سەردانی سوودانی بۆ واشنتن ڕەتدەکاتەوە

عێراق

20   کاتژمێر پێش ئێستا     91ژمارەی خوێندراو

ئینتیفاز قەنبەر سیاسەتوانی دیاری عێراقی لە ئەمەریكا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویكردووەتەوە، کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، سەردانێکی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ واشنتن ڕەتکردووەتەوە. هاوکات دووپاتی کردەوە کە هەمان ئیدارە پشتگیری لە وەرگرتنەوەی خوولی دووەمی سەرۆکایەتیی وەزیران لەلایەن سوودانییەوە ناکات.

هەروەها دەشڵێت، هەمان سەرچاوەکان بۆیان دووپات کردمەوە کە ئیدارەی ترەمپ پشتگیریی خوولی دووەمی سەرۆک وەزیران سوودانی ناکات.

ئینتیفاز قەنبەر لە کۆتایی پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشتر چەندین جار هۆشداریی لەم دۆخە و هۆکارەکانی پشت پەردەی داوە.