X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

ناوی‌ ئه‌و 14 بانكه‌ عێراقییه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزا دران

عێراق

2023-07-20     106ژمارەی خوێندراو

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا سزای 14 بانكی عێراقیدا به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی به‌شداریان كردووه‌ له‌ پرۆسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی دۆلاردا، له‌گه‌ڵ ئه‌م سزادانه‌ش نرخی دۆلار هه‌ڵكشانی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

میللەت:

رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕایگەیاندووە" وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر ١٤ بانکی عێراقدا سەپاندووە کراوە کە مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن، بەهۆی هەڵمەتێکی گەورەی حەواڵەکردنی دۆلار بۆ ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە کە لەلایەن ئەمریکاوە سزادراون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوە دوای ئاشکراکردنی ئەو زانیارییانە هات کە بانکە ئامانجدارەکان دەستیان لە "سپیکردنەوەی پارە و مامەڵەی ساختەکاریدا" هەبووە. 

ئاماژەی بەوەشكردووە، سزاكان لەسەر هەریەك لە بانكەكانی (راوێژکاری ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی، قەرتاسی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی، سپێکتریمی ئیسلامی، بانکی ئیلاف، بانکی هەولێر بۆ وەبەرهێنان و دارایی، بانکی ئیسلامیی نێودەوڵەتی، بانکی عبر عیراق، بانکی موسڵ بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان، بانکی ئەلراجح، بانکی بازرگانی سۆمەر، بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی متمانە، بانکی ئور-ی ئیسلامی، و بانکی جیهانی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی و بانکی ئیسلامی زەین عێراق بۆ وەبەرهێنان و دارایی).

بڕیاره‌كه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ماوه‌یه‌كه‌، به‌های دۆلار له‌بازاڕه‌كانی عێراق ناجێگیره‌و نرخی دۆلار به‌رزترین نرخی له‌مێژودا تۆماركردو شه‌وی ڕابردوو له‌شاری هه‌ولێر، 100 دۆلار نزیكبوەوە  له‌150 هه‌زار دینار.

 

زۆرترین خوێنراو