X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

لە عێراق یەدەگی دراوی بیانی زیادیکردووە

عێراق

2023-07-20     82ژمارەی خوێندراو

یەدەگی دراوی بیانی عێراق گەیشتووەتە 113 ملیار دۆلار و قەرزە ناوخۆییەکانیشی گەیشتووەتە 47 ملیار دۆلار.

میللەت:
عەممار خەڵەف, جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "تائێستاش 96%ی کۆی داھاتی عێراق پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت و لەماوەی رابردووشدا بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھانی کاریگەری زۆری لە سەر بەرزبوونەوەی کۆی داھات و یەدەگی دراوی بیانی عێراق ھەبووە، بەھۆی ئەوەشەوە دەرفەتێکی گەورە لە بەردەم گەشەپێدانی ئابووری عێراق دروستبووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی کۆی داھات و یەدەگی دراوی بیانی عێراق گەیشتووەتە 113 ملیار دۆلار، قەرزە ناوخۆییەکانیش گەیشتوونەتە 47 ملیار دۆلار کە ئەوەش کێشەی بۆ حکومەتی عێراق دروستکردووە، چونکە بەشێکی زۆریان وادەی دانەوەیان دیاریکراوە و ئەو وادەیەش نزیکبووەتەوە".

 

زۆرترین خوێنراو