X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

بافڵ تاڵەبانی: هەموو هەوڵێکمان لەپێناو چارەسەری یەکجارەکیدایە

کوردستان

2023-07-25     124ژمارەی خوێندراو

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، هەموو هەوڵێکیان لەپێناو چارەسەری یەکجارەکیدایە.

میللەت:

 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند،" بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەت بە عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە".

ئاماژەی بەوەشکرد،" لە دیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان دووپاتکرایەوە".

ئەوەشی خستەڕوو،" دۆخی سیاسیی عیراق، چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پابەندبوون بە هاوبەشیی راستەقینە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، سیاسەت و ستراتیژی نەگۆڕی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتنێکی یەکجارەکی کە تێیدا مافەکانی گەلی کورد پارێزراوبێت بەردەوام دەبێت، هەموو هەوڵێکیشیان لەو پێناوەدایە".