سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانەی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، پارێزگاریكردن لە ئارامی ناوچەكە ئەركی هەموویانە.
میللەت:
نوسینگەی راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند:" بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا پێشوازی لە سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عیراق كرد".
ئاماژەی بەوەشكرد،" لەدیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دۆخی ئەمنیی وڵات و هەماهەنگیی نێوان هێزە سەربازییەكانی هەرێم و عیراق گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هاریكارییەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش لە وڵاتدا".
باسیلەوەشكرد،" بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی هاوكاری و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكان كرد وەك فاكتەرێكی گرنگی پاراستنی ئاسایش لە ناوچەكە و رایگەیاند، پارێزگاریكردن لە ئارامی ناوچەكە و رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر ئەركی هەموویانە، بۆ ئەمەش پتەوكردنی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی هەماهەنگیی نێوان هێزەكانیان پێویستییەكی گرنگی قۆناغەكەیە".
|