X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

پلەكانی گەرما نزیكەی 5 پلە دادەبەزن

کوردستان

2023-07-25     119ژمارەی خوێندراو

کەشناسی هەرێم، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات تا سبەینێ پلەی گەرما نزیکەی 5 پلەی سیلیزی دابەزێت.

ژیان:

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت و بەبەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێش، پلەی گەرما 1-2 پلە دادەبەزێت.

هەروەها، سبەی چوارشەممە 26ی تەمموز، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما  بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 41 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39پلەی سیلیزی

دهۆک : 40 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 41 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی