بە پێی نوێترین راپۆرتی پێگەی ویبۆمەتریكس، تایبەت بە ریزبەندی رانكینی زانكۆكان (Transparent Ranking) لە بارەی روونی سكۆلەر و سایتەشنەكانی، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم لە پلەی یەكەمدایە.
میللەت:
لە نوێترین بڵاوکردنەوەی ریزبەندی (Transparent Ranking) ساڵانە بڵاویدەکاتەوە، کە بە پێی ئەنجامدانی ئەو سایتەیشنانەی زانکۆکان پێشکەشی دەکەن، پلەکانیان بۆ دیاریدەکرێت، “زانکۆی سلێمانی” لە رێگەی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی توێژەرەکانی لە گۆگڵ سکۆلەر، زیاتر لە 60 ھەزار سایتەیشن بۆ جارێکی تر توانی پلەی یەکەم بە دەستبھێنێتەوە.
رونیشیدەكاتەوە، زانكۆی سلێمانی توانیویەتی 60 هەزار و 860 سایتەیشن بەدەستبهێنێت لە ریزبەندییەکەدا کە بووەتە هۆی ئەوەی زانکۆکە لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت و لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی عێراقیش پلەی چوارەم بەدەستبهێنێت.
لەدوای ئەویش زانکۆی سەڵاحەدین لە ھەولێر لە پلەی دووەمدا دێت، ھەریەک لە زانکۆی دھۆک و ئیشق پلەی سێیەم و چوارەمیان بەدەستھێناوە.
|