پارێزگاری بانكی ناوەندی دەڵێت، هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بۆ زیادبوونی خواست دەگەڕێتەوە بەراورد بە خستنەڕوو.
میللەت:
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی، لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران باسی لەوەكرد، بانكی ناوەندی هەوڵدەدات هاوسەنگییەك لەنێوان خواست و خستنەڕووی دۆلار دابین بكات، هەروەها چاودێری دراوی بیانی لەنێوان ناوخۆ و دەرەوەش دەكات لەرێگەی دەروازە سنورییەكان و كەناڵە فەرمییەكانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بنەمایەکی گرنگ ھەیە بۆ جێگیرکردنی بەھای دراو ئەویش بریتییە مامەڵەکردنی دراوی بەشێوەی کاش و بانکی بەھەمان نرخ، بەڵام گرفتی ئەوان ئەوەیە کە لەئێستادا خواست لەسەر دراوی بیانی لە خستنەڕوو زیاترە، لەگەڵ ئەوەشدا دۆلار بە نرخی فەرمی و بەگوێرەی رێنماییەکان، لە پەنجەرەی ئەلیکترۆنیەوە بەردەستە.
رۆژی 22ی تەمووزی 2023، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا مامەڵەکردن بە دۆلاری لە 14 بانكی عێراقی قەدەغە کرد و ئەوەش وای كرد بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زۆر بەرزبێتەوە و 100 دۆلار لە 148 هەزار دینارەوە بگاتە سەروو 154 هەزار دینار.
|