بە تۆمەتی هەڕەشەکردن، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری باڵای بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەرچوو.
میللەت:
بەگوێرەی نووسراوێکی ئەنجومەنی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەرچووە.
لە نووسراوەکەی دادگادا کە ئاڕاستەی گشت ئەندامانی پۆلیس کراوە هاتووە، هەرکەسێک نووسراوەکەی دەستدەکەوێت رێگەیان پێدراوە ناوبراو دەستگیربکەن و رادەستی دادگای بکەن،، چونکە لە بنکەی پۆلیسی کوردسات سکاڵای لەسەر تۆمارکراو.
|