X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

لوقمان وەردی: دەبێت پەرلەمانتارانیش بە چوارساڵ زیندانی حوکم بدرێن

کوردستان

2023-07-24     130ژمارەی خوێندراو

پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پەرلەمانتاران دەیان یاداشتیان لەبری یەكدی واژۆكردووە و دەبێت پەرلەمانتارانیش بە چوارساڵ زیندانی حوکم بدەن.

میللەت:

لوقمان وەردی ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە سزادانی شیروان شیروانی پەیامێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم و دادگا دەكات و دەڵێت، بەپێی خوێندنەوەو بریاری دادوەرانی دادگای ھەولێر بێت بۆ ماددەکانی (289-298 ) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969ی ھەموارکراو ، بەدیاریکراوی لە کەیسی حوکم دانی شێروان شێروانی بە چوار ساڵ زیندانی کردن لەسەر واژۆ یان پەنجە مۆر لە سەر داواکارێک لەجیاتی ھەڤاڵە زیندانی کراوەکانی ،دەبێت زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە سەرجەم خولەکانی پەرلەمان بەچوار ساڵ زیندانی حوکم بدرێن.

دەشڵێت، چونكە پەرلەمانتاران دەیان یاداشت و داواکاری و پرۆژە بریار و پێشنیازە یاسایان لە جیاتی یەکتری واژۆکردوە، لە کاتێکدا پەرلەمان بەرزترین دەستەڵاتی یاسادانانە لە ھەرێمی کوردستان .