X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

بافڵ تاڵەبانی: قووتی خەڵکی کوردستان پەیوەست نییە بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە

کوردستان

2023-07-24     200ژمارەی خوێندراو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا کۆبوووە.

میللەت:


لە کۆبوونەوەکەدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی وڵات گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەختیان لەچارەسەرکردنی کێشەکان و سەرخستنی بەرنامەی حکومەت بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵک کردەوە .

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ کارنامەی حکومەت دووپاتکردەوە و رایگەیاند، پابەندبوون بە رێککەوتنە سیاسییەکان و پاراستنی مافی هەموولایەک لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور، زامنی پاراستنی سەقامگیری، ئارامی و سەرکەوتنی بەرنامەکانی حکومەتە. داواشیکرد، چیتر کێشە سیاسییەکان نەبنە بەربەست بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و خزمەتکردنی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵات.

 لەو چوارچێوەیەشدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کردەوە و وتی، ئەوە مافی موچەخۆران و قووتی خەڵکی کوردستانە و پەیوەست نییە بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە.