حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم 130 کەس وەک فەرمانبەر لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێن.
میللەت:
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ گرنگیدان بە کەرتی تەندروستی و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیان، 100 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دادەمەزرێنرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەروەھا 30 کەس وەک فەرمانبەری گرێبەست لە نەخۆشخانەی بیارە، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە، دادەمەزرێنرێن.
|