وەزیری دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: حکومەتی هەرێم ناتوانێت بەو داهاتەی لە ناوخۆ دەستیدەکەوێت، مووچەی فەرمانبەران دابین بکات.
میللەت:
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داهاتی نەوت لەژێر دەستی ئەوان نەماوە و پارەی ناوخۆش بەشی مووچە ناکات و وەڵامی موچەش لای حکومەتی عێراقە.
ئاماژەی بەوەشکرد "دۆخێکی دارایی خراپ لە هەرێمی کوردستان دروستبووە، هەموو پابەندییە داراییەکانمان بەرامبەر بە عێراق جێبەجێ کردووە".
ڕوونیشیکردەوە، پێشتر 720 ملیار دیناریان لە داهاتی نەوت بۆ دەهات کە دەیکردە ڕێژەی 80%ی مووچە و ئەوەی دیکەشی لە داهاتی ناوخۆ دابین دەکرا، بەڵام ئێستا داهاتی نەوت نەماوە.
وتیشی" بەپێی یاسای بودجە دەبێت 50٪ی داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغداد بکەن، بۆیە لەمەودوا بۆ دابینکردنی مووچە دەبێت چاوەڕێی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بکەن".
|