X
ئەو سکاڵایەیی دژی حکومەتی خۆجێی کەرکوک تۆمارکرابوو رەتکرایەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساختەکاریی مۆڵه‌تی شۆفێریی راگه‌یاند

کوردستان

2023-07-24     106ژمارەی خوێندراو

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، باندێکی سێ کەسی ساختەکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەستگیركرد.

میللەت:

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی باندێکی سێ کەسی ساختەکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەستگیردەکات.


دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" لەپێناو سەروەری یاسا و پابەندبوون بە بەڵگەنامە فەرمیە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەکان و ڕێگریکردن لە ساختەکاری، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی سێ کەسیان بەناوەکانی ( م، ع، ع ) - ( ه، س، ب ) - ( ب، و، ت ) دەستگیرکرد، لەکاتی دەستگیرکردنیشیان کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ساختە دەستیبەسەرداگیرا ".


ئەوەشی خستەڕوو:" تۆمەتباران هەستابوون بە دروستکردنی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی ساختە و فریودانی هاوڵاتیان بەوەی کە مۆڵەتەکان فەرمین ".


روونیشیکردەوە:" لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەکانی (٢٨٩/٢٩٨) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە ".