بریکاری وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، نابێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هیچ شتێکەوە ببەسترێتەوە و پێویستە رەوانە بکرێت.
میللەت:
رۆژی دووشەممە 11ـی ئەیلوولی 2023، مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزیری دارایی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خوێندنەوە و لێکدانەوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی یاسای بوودجەوە درووست نیە و ناهەقیی گەورەیان بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تێدایە و دەبێت چارەسەر بکرێن.
ئاشکراشیکرد، دەبێت یاسای چاودێری دارایی و یاسای بوودجەی گشتیی عێراق وەک خۆی جێبەجێبکرێت و نابێت هیچ کەس بە میزاجی خۆی مامەڵە لەگەڵ بوودجە بکات.
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، بەگوێرەی داتای بەردەستی ئەو، داهاتی نەوتی و نانەوتیی هەرێمی کوردستان لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 5 ترلیۆن دینار بووە، لەو بڕەش تریلیۆنێک و 300 ملیار دیناری بۆ خەرجیی کۆمپانیا نەوتییەکان بووە"؛ گوتیشی، "دەبێت لە عێراقدا هاوبەشیی راستەقینە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت. مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش نەکرێتە کارتی سیاسی و تێکەڵی ململانێی سیاسی بکرێت."
وتیشی" لەسەر حكومهتی فیدراڵییه مووچهی فهرمانبهرانی كوردستان كه مانگانه 775 ملیار دیناره، لهگهڵ بودجهی كارپێكردن و خهرجییهكانی دیكه بهپێی نهفهقاتی فیعلی دهوڵهتی عێراق بدات، هەروەها له ههوڵی چارهسهركردنی كێشهی مووچه و بودجهی ههرێمی كوردستانداین".
|