X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

کرێکارێکی 19 ساڵ لە حەوزێکی ماسیدا خنکا

کوردستان

2023-09-11     122ژمارەی خوێندراو

بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی جوستەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە حەوزێکی ماسیدا خنکا.

میللەت:

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلول، هیمداد مەغدیدی تەمەن ١٩ ساڵ کە پیشەی کرێکارە و بەڕەگەز کوردە و لە هەولێر دادەنیشێت لە گوندی جوستەپەی سنووری قوزای خەباتی سەربە پارێزگای هەولێر کەوتە ناو حەوزێکی ماسی و خنکا.

لە دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانی خەبات توانییان تەرمەکە دەربهێننەوە و بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.